بە دەرکردنی فەرمان لەلایەن سەرۆکی زانکۆی کوردستانەوە؛
دەستنیشانکردنی بەرپرسانی نوێ لە زانکۆی کوردستان ئەنجام درا
سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە فەرمانی جیاوازدا، سەرپەرشتیارانی نوێی چوار یەکەی کارگێڕی و گرووپی بەشە زانستییەکانی زانکۆی دەستنیشان کرد. ناوبراو هەروەها لە نامەی جیاوازدا ڕێزی لە خزمەتەکانی بەڕێوەبەرانی پێشووی ئەم بەشانە گرت.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، د. عادل سیوسێمەردە، سەرۆکی زانکۆ، بە دەرکردنی فەرمانی جیاواز سەرپەرشتیارانی نوێی بەشە جیاوازەکانی زانکۆی بەم شێوەیە دەستنیشان کرد:
-
د. مەحموود سەفیزادە وەک سەرپەرشتیاری کۆلێژی قوروە
-
د. ئەفشین عەبدوڵڵاهی وەک سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری یاسایی، گرێبەستەکان و وەڵامدانەوەی سکاڵاکانی زانکۆ
-
د. یەدوڵڵا پاشائابادی وەک سەرپەرشتیاری جێگری توێژینەوەی کۆلێژی زمان و ئەدەبیات
-
د. ڕۆژیار ئەکبەرییسنە وەک سەرپەرشتیاری گرووپی وانەبێژیی ئەندازیاریی کیمیا
سەرۆکی زانکۆی کوردستان هەروەها لە نامەی جیاوازدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵ و خزمەتەکانی د. موحسین ڕەمەزانی (سەرۆکی پێشووی کۆلێژی قوروە)، د. ئەحمەد فەللاحی (بەڕێوەبەری پێشووی کاروباری یاسایی، گرێبەستەکان و وەڵامدانەوەی سکاڵاکان)، د. جەلیل فەتحی (جێگری پێشووی توێژینەوەی کۆلێژی زمان و ئەدەبیات) و د. ڕەزا بەیگزادە (بەڕێوەبەری پێشووی گرووپی وانەبێژیی ئەندازیاریی کیمیا) لە ماوەی بەرپرسیارێتیدا دەربڕی.
پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان هاوکات لەگەڵ سوپاسگوزاری لە ماندووبوونی بەڕێوەبەرانی پێشوو، هیوای سەرکەوتن بۆ سەرپەرشتیارانی نوێ لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی پێسپێردراو و برەودان بە ئامانجە زانستی و کارگێڕییەکانی زانکۆ دەخوازێت.
