14 02 2026
ئاگاداری سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی وانە ئۆنلاینەکانی نیوەساڵی دووەمی ساڵی خوێندنی ١٤٠٤-١٤٠٥ (تایبەت بە خوێندکاران)
بە سڵاو و ڕێزەوە،
بە ئاگاداری خوێندکارانی ئازیز دەگەیەندرێت کە بەهۆی دەستپێکردنی نیوەساڵی نوێ لە ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندانەوە، سەرجەم وانەکانی ئەم نیوەساڵە لە ڕێگەی سیستەمی فێرکاری ئۆنلاین (vclass.uok.ac.ir) بەردەستن. وانەکانی ئەم نیوەساڵە بە پاشگری ٤٠٤٢ دیاری کراون. خوێندکاران دەتوانن دوای چوونە ناو لاپەڕەی هەر وانەیەک، بە کرتەکردن لەسەر وێبیناری دانیشتنی ئۆنلاین و چاوەڕوانی تا کاتی هاتنی مامۆستا، لە ڕێگەی دوگمەی پەیوەستبوون بە دانیشتنەکە (Join Session) بچنە ناو پۆلی ئۆنلاین.
تێبینی: ناوی بەکارهێنەر بریتییە لە «ژمارەی خوێندکاری» و وشەی تێپەڕ بریتییە لە «کۆدی نەتەوەیی».
