ئاگاداری سەبارەت بە پشووی هاوینە و شێوازی چالاکییەکانی زانکۆ لە ڕێکەوتی ١٤٠٥/٠٥/٠٣ تا ١٤٠٥/٠٦/٠٤
سڵاوێکی گەرم؛
وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ هەوڵ و کۆششە بەنرخەکانی سەرجەم ئەندامانی هێژای دەستەی زانستی، فەرمانبەرانی بەڕێز و کارمەندانی خزمەتگوزاری زانکۆ، بەپێی بڕیاری هەژدەهەمین کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی زانکۆ لە ڕێکەوتی ٢٢ / ٠٤ / ١٤٠٥ بە مەبەستی بەڕێوەبردنی بەکاربردنی وزە لە سەرجەم بەشەکانی زانکۆ و هەروەها چاودێری و هەماهەنگییە پێویستەکان لەم بارەیەوە؛ شێوازی ئامادەبوون و چالاکیی فەرمانبەران و پشووەکانی زانکۆ لە هاوینی ئەمساڵدا، بۆ ئاگاداری و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بەم شێوەیەی خوارەوە ڕادەگەیەنرێت:
-
لە ڕێکەوتی ٠٣ / ٠٥ / ١٤٠٥ تا ٠٤ / ٠٦ / ١٤٠٥ وەک پشووی هاوینەی زانکۆ دیاری دەکرێت. پێویستە لە کاتی پێویستبوون بە چالاکیی هەندێک لە فەرمانبەران لەو ماوەیەدا، هەماهەنگی پێویست لەلایەن بەشی پەیوەندیدارەوە لەگەڵ جێگری کارگێڕی و دارایی بە ئاماژەدان بە جۆری چالاکییەکە ئەنجام بدرێت.
-
لە ڕێکەوتی ١٧ / ٠٥ / ١٤٠٥ تا ٢٨ / ٠٥ / ١٤٠٥ زانکۆ بە تەواوی دادەخرێت.
-
کارمەندانی بەشەکانی پاسەوانی و پاراستنی فیزیکی، دامەزراوەکان (تأسیسات)، فەزای سەوز و حەوشە، کۆمەڵگەی ئاژەڵداری، کێڵگە و سەرپەرشتیارانی بەشەناوخۆییەکان بەپێی بڕیار و چاودێری بەڕێوەبەرانی پەیوەندیدار، کارەکانیان بە شێوەی "ئامادەبوونی ڕاستەوخۆ" و بە ڕەچاوکردنی یاسا و ڕێساکان ئەنجام دەدەن.
-
بەپشتبەستن بە پەیڕەوی دامەزراندنی فەرمانبەران، فەرمانبەرانی بەڕێز (فەرمی، تاقیکاری و گرێبەست) دەتوانن ١٠ ڕۆژ مۆڵەتی هاندەر (تشویقی) بەکاربهێنن و زیاتر لەوە لە مۆڵەتی ساڵانەیان کەم دەکرێتەوە.
-
کاتژمێرەکانی کاری زانکۆ لەو ماوەیەدا لە کاتژمێر ٧:٣٠ تا ١٢:٠٠ دەبێت.
-
ڕەچاوکردنی دەستپێوەگرتن لە بەکاربردنی وزە و بەکارهێنانی دروست و گونجاوی سیستمەکانی ساردکەرەوە بۆ سەرجەم فەرمانبەران لە کاتی ئامادەبوونیان لە زانکۆدا پێویستە، و ئەرکی بەشی ئاوەدانکردنەوە و دامەزراوەکانی زانکۆیە کە چاودێری تەواوی ئەم بابەتە بکەن.
