ئاگاداریی هەژماری یەکگرتووی زانکۆی کوردستان
بە ئاگاداری زانکۆییانی بەڕێز دەگەیەندرێت، بەشێک لە سیستمەکان و خزمەتگوزارییە ئەلەکترۆنییەکانی زانکۆی کوردستان بەستراونەتەوە بە سیستەمی هەژماری یەکگرتووی زانکۆوە و زانیاریی بەکارهێنەرییان بە شێوەیەکی چڕوپڕ و ناوەندی بەڕێوە دەبرێت.
لەو خزمەتگوزارییانەی بەستراونەتەوە بەم سیستمەوە دەکرێت ئاماژە بە هێڵی ئینتەرنێتی زانکۆ، تۆڕی بێتەل (Wi-Fi)، پۆستی ئەلەکترۆنی، سیستمە کارگێڕی و توێژینەوەییەکان، سیستەمی تاقیکردنەوەکان، سیستەمی کۆگا و دابینکردن، سیستەمی نۆرەگرتنی ناوەندی تەندروستی و دەرمانی زانکۆ «بەنۆبە» و ئەو سیستمە بەستراوانەی بە دۆمەینی زانکۆوە بکرێت.
ئەو ئەندامانەی کۆمەڵگەی زانکۆ کە تا ئێستا هەژماری بەکارهێنەریی زانکۆیی خۆیان چالاک نەکردووەتەوە، پێویستە بۆ سوودمەندبوون لە خزمەتگوزارییە بەستراوەکان، لە ڕێگەی سیستەمی بەڕێوەبردنی هەژماری بەکارهێنەریی زانکۆوە هەوڵی ناونووسین و چالاککردنەوەی هەژمارەکەیان بدەن.
هەروەها لە کاتی گۆڕینی وشەی تێپەڕین لە ڕێگەی ئەم سیستمەوە، وشە تێپەڕە نوێیەکە بۆ تەواوی ئەو خزمەتگوزارییانەی بەستراونەتەوە بە هەژماری یەکگرتووەوە جێبەجێ دەکرێت.
- سیستەمی بەڕێوەبردنی هەژماری بەکارهێنەریی زانکۆ: id.uok.ac.ir
ناوەندی تەکنەلۆجیای زانیاری و ئاسایشی کایەی مەجازیی زانکۆی کوردستان
