ئاگاداریی درێژکردنەوەی مۆڵەتی بەرگریی خوێندکارانی ئاستەکانی خوێندنی باڵای زانکۆی کوردستان
بە ئاگاداری خوێندکارانی بەڕێزی ئاستەکانی خوێندنی باڵای زانکۆی کوردستان دەگەیەنین، بەپێی نامەی جێگری بەڕێزی فێرکاریی وەزارەتی زانست، توێژینەوە و فناوری بە ژمارەی بەدواداچوونی 120933/2 لە ڕێکەوتی 1405/06/07 (2026/08/29)، مۆڵەتی بەرگریکردن لە پاياننامە و تێزی خوێندکارانی بەربەستکراو، لە نیمساڵی دووەمی ساڵی خوێندنی 1404-1405 (2025-2026)، زۆرترینی تا کۆتایی ڕۆژی 30ی مێهری 1405 (2026/10/22) درێژ دەکرێتەوە.
دیارە ڕەچاوکردنی سەرجەم یاسا و ڕێنماییەکانی پەیوەندیدار بە خزمەتی سەربازی (نظام وظیفه)، لە ڕووی یاسایی و مافناسییەوە، لە ئەستۆی خۆی خوێندکارەکەیە و پێویستە خوێندکارانی پەیوەندیدار پێش هەر جۆرە هەنگاوێک، لە دۆخ و مۆڵەتە یاساییەکانی خۆیان دڵنیا ببنەوە.
هەروەها تۆمارکردنی ناو لە وەرگیراوانی خولی دکتۆرای پسپۆڕی بۆ دەستپێکردنی خوێندن لە نیمساڵی یەکەمی ساڵی خوێندنی 1405-1406 (2026-2027)، بۆ ئەو خوێندکارانەی کە زۆرترینی تا ڕێکەوتی 30ی مێهری 1405 (2026/10/22) لە خولی ماستەر دەردەچن، بێ کۆسپە.
جێگرایەتی فێرکاری و خوێندنی باڵای زانکۆی کوردستان
