ئاگاداریی تاقیکردنەوەکانی تێرمی هاوینەی زانکۆی کوردستان
بە سڵاو و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو خوێندکارانی ئازیز؛
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی تاقیکردنەوەکانی تێرمی هاوینە بە شێوەی ئامادەبوون (حضوری) بەڕێوە دەچن، پێویستە خوێندکاران لە ڕێگەی ڕاپۆرتی ژمارە ٤٢٨ی سیستەمی فێرکاریی زانکۆی کوردستان (golestan.uok.ac.ir) لە کات و شوێنی وردی تاقیکردنەوەکانیان ئاگادار بن و هێنانی ئەم پەڕەیە بۆ چوونە ناو هۆڵی تاقیکردنەوە زۆرەملێیە.
ئاگادار بن کە ئەم ڕاپۆرتە بۆ ئەو خوێندکارانەی قەرزی کرێی خوێندنیان هەیە، دەرناچێت.
تێبینییەکی گرنگ:
ئەگەر تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون لە پێدانی تەواوی کرێی خوێندنەکەتان، هەرچی زووترە لەم ڕێگەیەی خوارەوە کارەکانتان ڕاپەڕێنن. بە پێچەوانەوە، بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی نەدانی کرێی خوێندن لە ئەستۆی خوێندکار خۆی دەبێت:
سیستەمی گوڵستان ← مێنۆی فێرکاری (آموزش) ← کرێی خوێندن (شهریه) ← پارەدانە ئەلیکترۆنییەکانی کرێی خوێندن
بەپێی پلانی داڕێژراو، بە خوێندکارانی دەرەوەی شار بەرامبەر بە هەر تاقیکردنەوەیەک، یەک شەو (شەوی پێش تاقیکردنەوە) لە خەوتنگەدا جێگایان بۆ دابین دەکرێت:
-
خەوتنگەی فریشتەکان ٤: تایبەت بە خوشکان
-
خەوتنگەی دیار: تایبەت بە برایان
تێبینییە تەواوکەرەکان:
١. بەهۆی پشووی زانکۆوە، سەلف سەرویس داخراوە و هیچ جۆرە ژەمە خواردنێک دابین ناکرێت.
٢. خەوتنگەکان هیچ جۆرە پێداویستییەکی وەک دۆشەک، سەرین و کەلوپەلی دیکەیان تێدا نییە.
٣. هێنانی پەڕەی بەرنامەی تاقیکردنەوەکان (پرینتی ڕاپۆرتی ٤٢٨) بۆ وەرگرتنی خەوتنگە زۆرەملێیە.
زانکۆی کوردستان
