02 03 2026

بسم الله الرحمن الرحیم

إنَّـا لِـلَّـهِ وَ إِنَّـا إِلَـیْـهِ رَاجِـعُـونَ

يا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلى رَبِّكِ راضِيَةً مَرْضِيَّةً فَادْخُلِي فِي عِبادِي وَ ادْخُلِي جَنَّتِي
مِنَ الْمُؤْمِنِینَ رِجالٌ صَدَقُوا ما عاهَدُوا اللّهَ عَلَیْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضى نَحْبَهُ وَ مِنْهُمْ مَنْ یَنْتَظِرُ وَ ما بَدَّلُوا تَبْدِیلاً

بە دڵێکی پڕ لە ژان و پەژارەیەکی قووڵەوە، ڕووداوی دڵتەزێنی شەهیدبوونی مەزڵوومانەی پێشەوای ئوممەت و ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما ئیمام خامنەیی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) بە دەستی تەوەرەی گڵاوی ئەمریکی-زایۆنی، لە گەلی بەغیرەتی ئێران و ئازادیخوازانی جیهان سەرەخۆشی دەکەین.

حەزرەتی ئیمام خامنەیی (قدس سره) لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیە بەڕێوەبردن و ڕێبەرایەتییەکی ژیرانە، ئێرانی کردە چەقی سەربەخۆییخوازی، ئازادیخوازی و بەرەنگاربوونەوەی ئیستیخبار لە جیهاندا. قووڵبینی، ژیری، پابەندیی قووڵ بە ئامانجەکانی شۆڕش و ئیمام خومەینی (ڕە)، ئازایەتی، زانست، تەقوا و دڵسۆزی، ناوبراویان بۆ هەمیشە لە مێژوودا بە نەمری هێشتەوە.

مامۆستایانی زانکۆی کوردستان، وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی بۆ ئەم کۆستە گەورەیە، داوا لە گەلی شەریفی ئێران دەکەن یەکڕیزی و تەبایی نیشتمانی بپارێزن، لە مەیداندا ئامادە بن و هوشیار بن، ئاگاداری هاونیشتمانیانیان بن و نەکەونە داوی دوژمنی پیلانگێڕەوە، دوژمنان و خاینان نائومێد بکەن و بە بڕیارێکی قاییمەوە لەسەر ڕێبازی کۆماری ئیسلامی و ئێرانی بەهێز بەردەوام بن.

کۆمەڵێک لە مامۆستایانی زانکۆی کوردستان
١٠ی ڕەشەمێی ١٤٠٤


برچسب‌ها:

جنگ رمضان