04 12 2025

ئاگاداریی بەڕێوەچوونی وانەکانی زانکۆی کوردستان (شەممە، ١٥ی سەرماوەز)

ئاگاداری سەرجەم ئەندامانی بەڕێزی کۆمەڵگەی زانکۆ دەکەینەوە،

بەپێی بڕیاری دەستەی بەڕێوەبردنی قەیرانی پارێزگای کوردستان و بەردەوامیی لووتکەی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا لە شاری سنە، سەرجەم وانەکان لە ڕۆژی شەممە، ١٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤، بە شێوەی ئۆنلاین و لە ڕێگەی سیستەمی فێرکاریی ئۆنلاینی زانکۆوە بەڕێوە دەچن.

  • زانیاریی چوونەژوورەوە بۆ سیستەم:

    • مامۆستایان: ناوی بەکارهێنەر (ژمارەی مامۆستایەتی)، وشەی نهێنی (کۆدی نیشتمانی)

    • قوتابییان: ناوی بەکارهێنەر (ژمارەی قوتابیەتی)، وشەی نهێنی (کۆدی نیشتمانی)

  • پێویستە مامۆستایانی بەڕێز بۆ هەر وانەیەک وێبینارێک دروست بکەن و وانەکان بەپێی خشتەی حەفتانە بەڕێوە ببەن.

  • پێویستە قوتابییانی خۆشەویست بەپێی خشتەی کاتیی دیاریکراو لە وانە ئۆنلاینەکاندا ئامادە بن.

  • ڕێنمایی بەکارهێنانی سیستەم بۆ مامۆستایان و قوتابییان لە لاپەڕەی یەکەمی سیستەمی فێرکاریی ئۆنلایندا بەردەستە.

  • سەرجەم چالاکییە کارگێڕییەکانی زانکۆ لە ڕۆژی ناوبراودا بە شێوەی ئامادەبوون (حضوری) بەردەوام دەبن.

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان