24 05 2026

بڵاوبوونەوەی توێژینەوەیەکی زانستیی گرنگی ئەندامێکی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان لە گۆڤاری بەناوبانگی ACM Computing Surveys

بەپێی ڕاپۆرتی جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان بۆ کاروباری توێژینەوە، تەکنەلۆجیا و داهێنان، توێژینەوەیەکی زانستیی بەپێز بە قەڵەمی د. سەعدوون عەزیزی، ئەندامی دەستەی زانستیی بەشی ئەندازیاریی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاری لەم زانکۆیەدا، لەژێر ناونیشانی: «Energy-Efficient Resource Management in Microservices-Based Fog and Edge Computing: State-of-the-Art and Future Directions» لە گۆڤاری زانستیی بەناوبانگی ACM Computing Surveysدا بڵاوکراوەتەوە.

ئەم گۆڤارە کە لە لایەن کۆمەڵەی ئامێرەکانی ئەژمارکارییەوە (ACM) بڵاودەکرێتەوە، بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی گۆڤارە زانستییەکان (JCR)، فاکتەری کاریگەریی (Impact Factor) ٢٨ە و لە ڕیزبەندیی پسپۆڕیی «شێوازە تیۆرییەکانی زانستی کۆمپیوتەر»دا (Computer Science, Theory & Methods) لە پلەی یەکەمی جیهاندا دێت.
بڵاوبوونەوەی بابەت لە گۆڤاری ACM Computing Surveys بەهۆی پرۆسەی هەڵسەنگاندنی زۆر توندوتۆڵ و ورد، ڕێژەی بەرزی ئاماژەپێدان (Citation) و پێگەی یەکەمی لە ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، وەک یەکێک لە دەستکەوتە هەرە گرنگەکانی توێژینەوە لە بواری زانستی کۆمپیوتەردا ئەژمار دەکرێت. ئەم سەرکەوتنە مەزنە نیشاندەری ئاستی بەرزی توانستی زانستیی مامۆستایانی زانکۆی کوردستان و پێگەی گەشەسەندووی ئەم زانکۆیەیە لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەکاندا.
جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان بۆ کاروباری توێژینەوە، تەکنەلۆجیا و داهێنان، پیرۆزبایی ئەم دەستکەوتە زانستییە کەم وێنەیە لە د. سەعدوون عەزیزی، هاوکارانی، بەشی ئەندازیاریی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاری و سەرجەم توێژەرانی زانکۆی کوردستان دەکات و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازێت لە ئاستی جیهانیدا.

لینکی دەستپێڕگەیشتن بە توێژینەوەکە لە بنکەدراوەی ACMدا:
https://dl.acm.org/doi/10.1145/3797911