ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان

  • داڕشتنی بەرنامەی ستراتیژیی جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری توێژینەوە و داهێنان و چاودێریکردنی جێبەجێکردنی دروستی، بە مەبەستی پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی چالاکییە داهێنەرانە، کارئافرێنانە و تەکنۆلۆژییەکان لە ئاستی زانکۆدا.
  • ڕاگەیاندنی سەرجەم بڕیار، ڕێسا و ڕێنماییە دەرچووەکان لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە بە یەکە پەیوەندیدارەکان و بەدواداچوون و چاودێریکردنی جێبەجێکردنی دروستیان.
  • داڕشتنی ڕێنمایی، ڕێکار و بەرنامەی کۆبوونەوەکانی پەیوەست بە ئەرکەکانی جێگری سەرۆک، بە مەبەستی پێشنیارکردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پەسەندکردن.
  • پێشکەشکردنی ڕاپۆرتە ڕوونکردنەوەییە پێویستەکان بە سەرۆکی زانکۆ سەبارەت بە ئەرکەکانی یەکە سەرپەرشتیکراوەکان.
  • پێشنیارکردنی کەسانی شیاو بۆ وەرگرتنی پۆستە بەڕێوەبەرییەکان لە سنووری جێگری سەرۆک بۆ سەرۆکایەتیی زانکۆ.
  • چاودێریکردنی یەکە سەرپەرشتیکراوەکان بە مەبەستی دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی دروستی ئەرکەکانیان.
  • پلاندانان، ڕێکخستنی چالاکییەکان و پێشنیارکردنی بودجەی ساڵانەی جێگری سەرۆکی پەیوەندیدار بەپێی پێشینەکانی زانکۆ.
  • هاوکاریکردن لەگەڵ جێگرەکانی تری سەرۆک بە مەبەستی جێبەجێکردنی دروستی بەرنامەکانی زانکۆ.
  • بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی جێبەجێکردنی دروستی سەرجەم کاروباری توێژینەوە، داهێنان، تەکنۆلۆژیا و کتێبخانەکانی زانکۆ، بەپێی بڕیار، ڕێسا و ڕێنماییە پەیوەندیدارەکان.
  • پلاندانان و داڕشتنی سیاسەت بە مەبەستی بەرزکردنەوە و زیادکردنی ئاستی هاوکارییە زانستییە نێودەوڵەتییەکان لە کاروباری توێژینەوە، داهێنان و تەکنۆلۆژیادا.
  • پێشینەدان بە داهێنان لە بواری تیۆری و توێژینەوە کارپێکراوەکان و پێداویستییەکانی وڵات لە کاروباری داهێنان و تەکنۆلۆژیادا.
  • پەرەپێدان، بەهێزکردن و ئاراستەکردنی پڕۆژە توێژینەوەییە پەسەندکراوەکان بە پێشینەدانی توێژینەوە کارپێکراوە ئامانجدارەکان و پشتبەستوو بە بەڵگەنامەی دیدگای بەرنامەکانی گەشەپێدانی وڵات و نەخشەی گشتگیری زانستیی وڵات.
  • کۆنترۆڵ و چاودێریکردنی پرۆسەکانی توێژینەوە، داهێنان و تەکنۆلۆژیای زانکۆ لەسەر بنەمای خشتەی کاتیی دیاریکراو لە پڕۆپۆزەڵی پڕۆژە پەسەندکراوەکانی توێژینەوە، داهێنان و تەکنۆلۆژیادا.
  • ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی پێویست لە بواری هەڵسەنگاندنی چالاکییەکانی توێژینەوە، داهێنان و تەکنۆلۆژیا و هەڵسەنگاندنی ئاستی کارکردنی زانکۆ لەم بوارانەدا بە مەبەستی پێشکەشکردنی بە سەرۆکی زانکۆ.
  • دروستکردنی پەیوەندیی پێویست لەگەڵ دامەزراوە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بە مەبەستی هاوکاریکردن لە کاروباری توێژینەوە، داهێنان و تەکنۆلۆژیا و ئاڵوگۆڕی خزمەتگوزارییە زانستییەکان.
  • هاوکاریکردن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە زانستی، کولتووری و کۆمەڵایەتییەکان و سازدانی سیمینار و کۆنفرانسە زانستییەکان و جێبەجێکردنی سەرجەم کاروباری گرێبەستە توێژینەوەییەکانی نێوان زانکۆ و دامەزراوەکانی تر.
  • هاوکاریکردن لە جێبەجێکردنی خولە کورتخایەنەکانی توێژینەوە بۆ دامەزراوە دەرەوەی زانکۆکان.
  • پلاندانان بۆ سوودمەندبوونی ئەندامانی دەستەی زانستی لە دەرفەتەکانی لێکۆڵینەوە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات (بە ناوەندە زانستی-توێژینەوەیی، ئایینی و زانکۆییەکانەوە) بەپێی ڕێسا پەسەندکراوەکان.
  • پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی چالاکییەکانی توێژینەوە، داهێنان و تەکنۆلۆژیای زانکۆ لە چوارچێوەی بەرنامەکانی گەشەپێدان و پێشکەوتنی وڵات لەسەر بنەمای ئامانجەکانی بەڵگەنامەی دیدگا و بەرنامەکانی گەشەپێدانی وڵات و نەخشەی گشتگیری زانستیی وڵات لە کەرتی خوێندنی باڵا بۆ خستنەڕوو لە ئەنجومەنی سەرۆکایەتیدا.
  • دەستنیشانکردن و پێناسەکردنی بابەت و بەرنامە زانستی-توێژینەوەییە هاوبەشەکان و پلاندانان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان و تەرخانکردنی بودجەی پێویست بە مەبەستی کارلێکی زانستی-توێژینەوەیی نێوان حەوزە و زانکۆ و ڕەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ گەیشتن بە زانستی ئایینی و زانستە مرۆییە ئیسلامییەکان کە گونجاو بێت لەگەڵ بواری پسپۆڕیی زانکۆدا.
  • پاڵپشتی و پشتگیریی ماددی و مەعنەوی لە پرۆسەی گۆڕینی بیرۆکە بۆ بەرهەم و زیادکردنی پشکی بەرهەمهێنانی کاڵا و خزمەتگوزارییە پشتبەستووەکان بە زانستی پێشکەوتوو و تەکنۆلۆژیای ناوخۆیی لە کۆی بەرهەمی ناوخۆییدا.
  • بەهێزکردنی کارلێک و پەیوەندییەکانی زانکۆ لەگەڵ زانکۆکانی تر، پارکەکانی زانست و تەکنۆلۆژیا و کەرتی پیشەسازی لە ئاستی پارێزگا، ناوچەیی، نیشتمانی و نێودەوڵەتی بە ئامانجی پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیا و داهاتە بەدەستهاتووەکانی بۆ زانکۆ.
  • پلاندانان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بە مەبەستی زیادکردنی ڕۆڵی چالاک و بەشداریی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدانی چالاکییەکانی پەیوەست بە بەبازاڕکردن و گواستنەوەی تەکنۆلۆژیا لەلایەن زانکۆوە.
  • پلاندانان و داڕشتنی سیاسەتی پێویست بە مەبەستی ڕاکێشانی جۆرە جیاوازەکانی گرانتە تەکنۆلۆژییە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان بۆ پەرەپێدانی چالاکییە تەکنۆلۆژییەکان لە ئاستی زانکۆدا.
  • لێکۆڵینەوە، دیاریکردن و نوێکردنەوەی بەردەوامی پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن و کاریگەریی ئاستی کارکردنی چالاکییە داهێنەرانە و تەکنۆلۆژییەکان لە ئاستە جیاوازەکانی زانکۆدا.
  • دەستنیشانکردن، دروستکردنی تۆڕ و پێکهێنانی کارلێکی کاریگەر لە نێوان ئەندامانی ئیکۆسیستەمی پەرەپێدانی داهێنان و تەکنۆلۆژیا لە ئاستی پارێزگا، ناوچەیی، نیشتمانی و نێودەوڵەتی بە مەبەستی خێراکردنی پرۆسەی بەبازاڕکردنی بەرهەمە داهێنەرانە و زانست-تەوەرەکان.
  • داڕشتن و پێشنیارکردنی ئاراستە گشتییەکان و سیاسەتە جێبەجێکارییەکانی پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیا لە زانکۆدا.
  • داڕشتنی سیاسەت بۆ شێوازی هاوکاریکردن لەگەڵ ناوەندە توێژینەوەیی و تەکنۆلۆژییەکانی دەرەوەی زانکۆ.
  • داڕشتنی سیاسەتی جێبەجێکاری لە بواری سامانە هزرییەکان (تۆمارکردن، پاراستن، هەڵسەنگاندن، نرخاندن و شێوازی ڕادەستکردن).
  • دەستنیشانکردن و چاودێریکردنی بەردەوامی پێشینەکانی تەکنۆلۆژیا و داڕشتنی تەوەرەکانی پەرەپێدانی داهێنان و گەشەپێدانی تەکنۆلۆژیا لە زانکۆدا.
  • پێداچوونەوە و پێشنیارکردنی دروستکردنی تۆڕ، ئەنجومەن و گرووپە کارە پسپۆڕییەکانی داهێنان و پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیا لە زانکۆدا.
  • بەڕێوەبردنی سیستەمی داهێنان و پلاندانان بۆ یەکگرتنی هەوڵەکان لە نێوان دامەزراوە چالاکەکانی زانکۆ لە بواری تەکنۆلۆژیادا.
  • چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی ئاستی کارکردنی دامەزراوە چالاکەکان لە بواری داهێنان و تەکنۆلۆژیا لە ناوخۆی زانکۆدا.
  • پێداچوونەوە و پێشنیارکردنی بەرنامە جێبەجێکارییەکان بۆ پەرەپێدانی بەشداریی کەرتی تایبەت لە جێبەجێکردنی پڕۆژە تەکنۆلۆژییە هاوبەشەکاندا.
  • داڕشتنی سیاسەت لە بواری شێوازی هاوکاریکردن لەگەڵ بریکار و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت کە خزمەتگوزارییە پسپۆڕییەکانی تەکنۆلۆژیا پێشکەش دەکەن.
  • داڕشتن و نوێکردنەوەی ڕێساکانی دروستکردن و پاڵپشتیکردنی کۆمپانیا زانست-بنەماکان و کۆمپانیا زانکۆییەکان.
  • ئامادەکردنی بەرنامەی تەکنۆلۆژیای زانکۆ و خستنەڕووی ئامانجەکان و دیاریکردنی پێشینەکانی تەکنۆلۆژیا لە چوارچێوەی بەرنامە مامناوەند و درێژخایەنەکان و پاڵپشتیکردنی پێکهێنانی ناوەندەکانی داهێنان، گەشە، کارئافرێنی و پارکەکانی زانست و تەکنۆلۆژیا، بۆ خستنەڕوو لە ئەنجومەنە پسپۆڕییەکانی پەیوەست بە توێژینەوە و داهێنانی زانکۆ.
  • ئەنجامدانی ئەرکەکانی تری پێسپێردراو لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە.