بانگەوازەکانی وەرگرتن
ناوەندی فێرکردنی زمانی فارسی بە غەیرەفارسیزمانان
ناوەندی فێرکردنی زمانی فارسی بە غەیرەفارسیزمانانی (ئازفا) زانکۆی کوردستان، دامەزراوەیەکی ئەکادیمی و پێشەنگە لە بواری گەشەپێدان و فێرکردنی زمانی فارسی بە خوازیارانی نێودەوڵەتی. ئەم ناوەندە بە وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی لە وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆجیا لە ڕێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ (٩ی نیسانی ٢٠١٧)، چالاکییە پەروەردەیییە ئامادەبوونییەکانی (فیزیایی) خۆی دەست پێکرد، و باڵەخانە تەیار و پڕ پێداویستییەکەی لە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ (١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩) بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی زانست و سەرۆکایەتیی زانکۆی کوردستان کرایەوە.
ناوەندی کاروباری کۆنسوڵگەری
بە ئامانجی ئاسانکاری لە پرۆسەی جێبەجێکردنی سەرجەم بابەتەکانی پەیوەندیدار بە خوێندکارانی غەیرەئێرانی لەوانە: دەرکردنی مۆڵەتی نیشتەجێبوون، درێژکردنەوەی مۆڵەتی نیشتەجێبوون، دەرکردنی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی خێزانی، درێژکردنەوەی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی خێزانی، مۆڵەتی چوونەدەرەوە و گەڕانەوە، چوونەدەرەوەی کۆتایی و بابەتە پەیوەندیدارەکانی دیکە، لە لایەن ڕێکخراوی خوێندکارانی غەیرەئێرانیی وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆجیا، بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری کۆنسوڵگەری لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (خەزەڵوەری ١٣٩٨) لە زانکۆی کوردستان دامەزرا. لە ئێستادا ئەم نوێنەرایەتییە بەرپرسیارێتیی ڕاپەڕاندنی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە خوێندکارانی غەیرەئێرانیی زانکۆکان، ناوەندەکان و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای پارێزگاکەی لە ئەستۆدایە.