بوارەکانی توێژینەوەی فاکەڵتیی سەرچاوە سروشتییەکان

  بەشی زانستی بوارەکانی توێژینەوە
1 کەشناسی گۆڕانی کەشوهەوا، کەشناسیی کارپێکراو، کەشناسیی کشتوکاڵی، کەشناسیی سینۆپتیک.
2 دارستان
بایۆمێتریی دارستان، بەڕێوەبردنی دارستان، لێکۆڵینەوەی کاریگەرییەکانی بەڕێوەبردنی سوننەتی (گەڵاڕنین، بنێشت گرتنەوە و خەڵووزکردن) لەسەر پێکهاتەی دارستان، مۆدێلەکانی ئیکۆسیستەم و شێوازەکانی بڕیاردانی فرەپێوەر، شیکاریی دارستانداریی سوننەتی-کۆمەڵایەتی، لێکۆڵینەوەی داینامیکی دارستانەکانی بەڕووی زاگرۆس، دارستانکاری و نەمامگەی دارستان، چاکسازیی بۆماوەیی و ئیکۆفیزیۆلۆژیی درەختە دارستانییەکان، کۆنترۆڵی بایۆلۆژیی ئافات و نەخۆشییەکان لە ئیکۆسیستەمە دارستانییەکان، لێکۆڵینەوەی خاکی دارستان، شیکاریی گەڵاوەریوەکان، پەیوەندیی نێوان ڕووەک و تایبەتمەندییەکانی خاک، ئیکۆلۆژیی خاکە دارستانییەکان، مێزۆفۆنای خاکە دارستانییەکان و گۆڕانکارییەکانیان دوای تێکچوون، ئەندازیاریی دارستان، دیزاینی ڕێگاکانی دارستان، بەکارهێنانی سیستەمی پشتگیریی بڕیاری شوێنی، سیستەمی زانیاریی جوگرافی (GIS) و هەستکردن لە دوورەوە لە دارستانداریدا.
3 جیۆمۆرفۆلۆژی
لێکۆڵینەوە جیۆمۆرفۆلۆژییەکان (سیستەمە ڕووباری و شارییەکان)، جیۆمۆرفۆلۆژی و مەترسی ناسی، لێکۆڵینەوەی ناوچە کارستییەکان بە جەختکردنەوە لەسەر مەترسییەکانی ئەشکەوت و ئاوە سەرزەوی و ژێرزەوییەکان، لێکۆڵینەوەکانی کوردستان ناسی بە جەختکردنەوە لەسەر پرسە جوگرافی و ژینگەییەکان، فرەچەشنەیی جیۆلۆجی و گەشتیاریی جیۆلۆجی، جیۆمۆرفۆلۆژیی تێکتۆنیک، لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبردنی قەیران (بەرگریی پاسیڤ)، جیۆمۆرفۆلۆژیی ڕووباری، لێکۆڵینەوە و چاودێریی مەترسییە سروشتییەکان بە جەختکردنەوە لەسەر نەخشەسازیی خلیسکانی زەوی بە بەکارهێنانی داتای هەستکردن لە دوورەوە (وێنەی فرەسپێکتراڵ و ڕاداری)، بەکارهێنانی داتای هەستکردن لە دوورەوە و مۆدێلە پێشبینیکەرەکانی GIS لە شوێندەستنیشانکردنی شار، پلاندانان و گەشەپێدانی بەردەوامی لادێ، گەشتیاری و کارئافرینیی لادێیی.
4 سامانی ماسی
زۆکردن و بەخێوکردنی گیانەوەرە ئاوییەکان، فیزیۆلۆژیی ماسی، بۆماوەزانیی کۆمەڵگەی ماسی، ماسی ناسی، ژەهرناسیی گیانەوەرە ئاوییەکان، تەندروستی و نەخۆشییەکانی گیانەوەرە ئاوییەکان، نانۆبایۆتەکنەلۆژیای ئاوی، بۆماوەزانی و چاکسازیی نەژادی ماسی، ئیکۆلۆژیی گیانەوەرە ئاوییەکان.
5 ژینگە
چاودێریی پیسکەرە ژینگەییەکان، بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی نانۆهەستەوەرەکان لە پێوانە و چاودێریی پیسکەرەکان، شیکاریی کاتالیستی و فۆتۆکاتالیستیی پیسکەرە ژینگەییەکان، پیسبوونی ژینگە (ناسینەوەی پیسبوونی هەوا بە هەستکردن لە دوورەوە و مۆدێلی جیاواز)، لێکۆڵینەوەی پیسبوونی کانزا قورسەکان لە ئاو و خاک و شێوازەکانی لابردنیان، لێکۆڵینەوەی خۆڵبارینە زەوینییەکان و پیسبوونە پەیوەندیدارەکان، سووتەمەنییە پاکەکان. بایۆلۆژیی پاراستن، بەڕێوەبردنی ژیانی کێوی، ژینگە و ئیکۆلۆژیی ژیانی کێوی، بایۆسیستەماتیکی کۆمەڵگەکانی ژیانی کێوی، داینامیکی کۆمەڵگەکانی ژیانی کێوی، هەڵبژاردنی ژینگەی جۆرە گیانەوەرییەکان، بۆماوەزانیی پاراستن، بۆماوەزانیی کۆمەڵگە، فایلۆجیۆگرافی. بەکارهێنانی GIS و هەستکردن لە دوورەوە لە لێکۆڵینەوە ژینگەییەکاندا (هەڵسەنگاندنی ژینگە سروشتییەکان و گونجاوییان، ناسینەوە و پێشبینیی پیسبوونی هەوا بە مۆدێلی جیاواز و داتای سەتەلایتی).
6 لەوەڕگە و ئاوەزگەداری
ئەندازیاریی لەوەڕگە و ئاوەزگەداری (ئەندازیاریی سروشت) ئامانجی ناسینی گشتگیری حەوزەکانی ئاوەزگەیە لە ڕووی توانست و سنووردارێتییەکانەوە، و بەڕێوەبردنی گشتگیری سەرچاوەکانی ئاو و خاک بە بەکارهێنانی شێوازی بەڕێوەبردن، بایۆلۆژی، و ئەندازیاری، هەروەها پاککردنەوەی ژینگە بە ڕووەک. هەروەها گرنگی دەدات بە ناسینی ئیکۆسیستەمە لەوەڕگەییەکان، پاراستن، کەڵکوەرگرتن و چاکسازییان. بوارە توێژینەوەییەکان بریتین لە: هایدرۆلۆژیی ئاوە سەرزەوی و ژێرزەوییەکان (مۆدێلسازی، مەترسییە ژینگەییەکان، بەکارهێنانی ئایزۆتۆپە جێگیرەکان)، پاراستنی ئاو و خاک (مۆدێلسازیی داخوران و نیشتن، چەندایەتی و چۆنایەتیی ئاو)، کۆکردنەوەی کاربۆن، ڕووەکە لەوەڕگەییەکان و بووژاندنەوەی لەوەڕگەکان، پێوانە و هەڵسەنگاندنی لەوەڕگەکان، ئیکۆلۆژیی لەوەڕگە، چاکسازی و پەرەپێدانی لەوەڕگەکان و شیکاریی ئیکۆسیستەمە لەوەڕگەییەکان (مۆدێلسازی).