18 10 2026

کۆبوونەوەی ڕاوێژکاریی ئەندامانی ئەنجومەنی زانستیی کۆلێژ

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٦/ ٧/ ١٤٠٥، کۆبوونەوەی ڕاوێژکاریی ئەندامانی دەستەی زانستیی کۆلێژی زمان و ئەدەبیات لە هۆڵی «گۆران»ی کۆلێژ بەڕێوەچوو. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی بەڕێزی کۆلێژ ڕاپۆرتێکی لەسەر دۆخی پەروەردەیی، توێژینەوە، ئاوەدانکردنەوە و کارگێڕیی کۆلێژ پێشکەش کرد. ناوبراو لەگەڵ ئاماژەدان بەو چالاکییانەی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ئەنجامدراون، بەتایبەت هەوڵەکان بۆ ڕکێشکردنی ئەندامانی دەستەی زانستیی پێویست بۆ بەشە زانستییەکان، پیرۆزبایی و بەخێرهێنانی ئاراستەی مامۆستا نوێیەکان کرد و هیوای خواست کۆلێژ بە ئامادەبوونی مامۆستای کادرە گەنجەکان بە ورەیەکی بەرزترەوە درێژە بە چالاکییە پەروەردەیی و توێژینەوەییەکانی بدات. هەروەها سەبارەت بە پەرەپێدانی لق و قۆناغەکانی خوێندنی باڵا لە کۆلێژدا، ئاماژەی بە مسۆگربوونی خوێندنی دکتۆرا لە زمانی ئینگلیزی و ئەدەبیاتەکەی، گەڕاندنەوەی فەرمی و یەکجاریی دکتۆرای زمان و ئەدەبیاتی عەرەبی، و دامەزراندنی کارناسیی باڵا (ماستەر) لە زمانیوانانیی کۆمپیوتەری (زمانەوانیی ڕایانشی) لە ساڵی ١٤٠٥، هەروەها پیلانڕێژی بۆ دامەزراندنی دکتۆرای زمانەوانی، دکتۆرای فێرکاریی زمان و کارناسیی باڵای زمان و ئەدەبیاتی کوردی بۆ ساڵی ١٤٠٦ کرد. لە درێژەی قسەکانیدا، بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگی و پێویستیی بایەخدان به گۆڤارە زانستی-پەروەردەییەکانی کۆلێژ، سوپاسی ئەو مامۆستایانەی کرد کە بە هەوڵی بەردەوام زەمینەی بەرزبوونەوە و بەردەوامبوونی کارکردنی گۆڤارەکانیان ڕەخساندووە. لە کۆتایی دانیشتنەکەشدا، ئەندامانی ئامادەبوو بیروڕایان گۆڕییەوە لەسەر کێشە و پرسە پەروەردەیی، توێژینەوە، ئاوەدانکردنەوە و کارگێڕییەکانی کۆلێژ.