پەیامی ڕاگری فاکەڵتی

 

 


  ​​​​​​​بە ناوی خودای گیان‌ئا‌فەرین               دانای وتە لە زمان‌ئافەرین

خودای بەخشندەی دەستگیر      کەریمی هەڵەبەخش و لێبوردە

​​​​​​​
فاکەڵتیی زمان و ئەدەبیات وەک یەکێک لە جەمسەرە زانستی و فەرهەنگییە دیارەکانی ڕۆژئاوای وڵات، هەمیشە ناوەندی بەیەکگەیشتنی ئەندێشە، فەرهەنگ و زمانە جیاوازەکان بووە. زمان و ئەدەبیات، تەنیا تەرخان نییە بۆ لایەنێکی خوێندن، بەڵکوو کلیلێکە بۆ تێگەیشتن لە بوون، پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و فەرهەنگی و پردێکی پتەوە بۆ دیالۆگی شارستانییەتەکان. فاکەڵتیی زمان و ئەدەبیات بە پشت‌بەستن بە توانای زانستیی ئەندامانی دەستەی مامۆستایان، بەرپرسیارێتیی فەرمانبەران و هەوڵی خوێندکارانی تێکۆشەر، ئەرکی خۆی لەسەر سێ تەوەری سەرەکی بونیاد ناوە:
١. بەرزکردنەوەی کوالێتیی فێرکاری: پێشکەشکردنی فێرکاریی نوێ لە بوارەکانی زمان و ئەدەبی فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، فێرکاریی زمانی ئینگلیزی، زمانەوانی و بەتایبەت زمان و ئەدەبی کوردی کە یەکێکە لە شانازییەکان و تایبەتمەندییە دەگمەنەکانی ئەم فاکەڵتی و زانکۆیەیە.
٢. توێژینەوەتەوەری: پشتگیریکردن لە توێژینەوە بنەڕەتی و کارکردییەکان لە بوارەکانی ئەدەبیات، زمانەوانی، ڕەخنەی ئەدەبی، وەرگێڕان و هتد، بە مەبەستی بەرهەمهێنانی زانستی خۆماڵی.
٣. کارلێکی فەرهەنگی: ڕەخساندنی زەمینەیەکی گونجاو بۆ ئاڵوگۆڕی فەرهەنگی و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئەدەبییەکان لە ئاستی نەتەوەیی و نێودەوڵەتیدا.
داوا لە گشت مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانی ئازیز دەکەم کە بە هاوکاری و هەماهەنگیی یەکتر، کەشێکی زیندوو و ئیلهامبەخش بۆ فێربوون و گەشەکردن بڕەخسێنین. هیوادارم پێکەوە لاپەڕەیەکی نوێ لە سەرکەوتن و شانازی بۆ فاکەڵتیی زمان و ئەدەبیات تۆمار بکەین. لە یەزدانی مەنان داواکارم کۆششکارانی ڕێگەی زانست و فەزیڵەت، لە ڕێڕەوی بەرزکردنەوەی ئاستی فەرهەنگ و ئەدەبی ئەم نیشتمانەدا هەمیشە سەرکەوتوو بن.​​​​​​​