ئەم بەڕێوەبەرایەتییە بەرپرسە لە کاروباری پەیوەست بە خوێندکارانی ئێستا، لە سەرەتای وەرگرتنیان لە زانکۆوە تا کاتی دەرچوونیان. ئەرکە سەرەکییەکانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە بریتین لە:
* تۆمارکردن و وەرگرتنی خوێندکارانی نوێ
* بەخشینی ئەکادیمی (لە خزمەتی سەربازی) بۆ خوێندکارانی کوڕ
* کاروباری خوێندکاری میوان و گواستنەوە
* گۆڕینی بەش و تۆمارکردنی نمرەکانی خوێندکاری میوان و هاوتاسازی
* تەواوکردنی دۆسیە
* پشتڕاستکردنەوەی دەرچوون (وەڵامدانەوەی پرسیاری فەرمانگە و دامەزراوە و زانکۆکان)
سەرجەم کاروباری فێرکاری، وەک خوێندکاری میوان، گۆڕینی بەش، وازهێنان، و هاوتاسازیی نمرەکان، بەپێی دابەشکاریی کۆلێژەکان، لەلایەن کارناسانی دیاریکراوی فێرکارییەوە بەم شێوەیەی خوارەوە ئەنجام دەدرێت.