18 11 2026

بەڕێوەچووني كۆڕي زانستي «ميراتي نووسراوي كوردستان؛ دەستنووسناسي و زيندوو كردنەوەي دەقەكان»

كۆڕي زانستي «ميراتي نووسراوي كوردستان؛ دەستنووسناسي و زيندوو كردنەوەي دەقەكان»، ڕۆژي سێشەممە ١٧ي نۆڤەمبەري ٢٠٢٦، كاتژمێر ١٠ي بەياني، بە هەوڵي كتێبخانەي ناوەندي و ناوەندي بەڵگەنامە و دەستنووسەكاني زانكۆي كوردستان، لە هۆڵي فيردەوسي، كۆلێجي زانستە مرۆيي و كۆمەڵايەتييەكان بەڕێوەچوو.
لەو كۆڕەدا، جەمال ئەحمەدي ئايين و دكتۆر سەباح حوسێني، لەبارەي گرنگي دەستنووسەكان و تواناكاني توێژينەوە لە ميراتي نووسراوي كوردستان، بۆچوون و بابەتي زانستييان پێشكەش كرد.
ناوەندي بەڵگەنامە و دەستنووسەكاني زانكۆي كوردستان، بە ناسينەوە، كۆكردنەوە، پاراستن و ناساندني بەرهەمە نووسراوە بەهادارەكان، ڕۆڵێكي گرنگ لە پاراستني ناسنامەي كولتووري و مێژوويي كوردستان و فراوانكردني سنوورەكاني زانستدا دەگێڕێت. بەڕێوەبردني ئەم جۆرە كۆڕە زانستييانەش هەنگاوێكي كاريگەرە بۆ بەستنەوەي ميراتي نووسراو بە توێژينەوە ئەكاديمييەكان، زيندووكردنەوەي دەقە نەناسراوەكان و خۆشكردني ڕێگا بۆ بەرهەمهێنان و بڵاوكردنەوەي زانست.