ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان

  • خەمڵاندن و پێشبینیکردنی بودجەی پێویست بۆ ئەنجامدانی کاروباری پەیوەست بە داواکردن و کڕینی کتێب و بڵاوکراوە پێویستەکانی کتێبخانەکانی زانکۆ.
  • ئامادەکردن و لەبەرگرتنەوەی سەرچاوە دەنگی و بینراوەکان لە بوارە جیاوازەکاندا، وەک سیمینار و کۆنفرانسە زانستییەکان، بە مەبەستی سوودوەرگرتنی خوێندکاران.
  • پاراستن، چاودێریکردنی و هێشتنەوەی کتێبە دەگمەنەکان و بەڵگەنامە مێژوویی و دێرینەکانی بەردەست لە زانکۆدا.
  • ئامادەکردن و داڕشتنی ڕاپۆرتی خولی و پێویست سەبارەت بە چالاکییەکانی کتێبخانە و پێشکەشکردنی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان.
  • دابینکردنی کتێبە پرۆگرامییەکان و سەرچاوە فێرکارییە یارمەتیدەرەکان بۆ پسپۆڕییە ئەکادیمییە جیاوازەکانی زانکۆ.
  • بووژاندنەوە، پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوەی دەقە دێرینە باوەڕپێکراو و نایابەکان.
  • ئاڵوگۆڕکردنی کتێب، بڵاوکراوە خولییەکان و بەڵگەنامەکان لەگەڵ کۆمەڵگە، ناوەندە زانستی و کولتوورییەکان، زانکۆکان و دامەزراوە فێرکاری و توێژینەوەییەکان لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا.
  • پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە و کۆمەڵگە زانستییەکان لە گۆڕەپانە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکاندا.
  • کۆکردنەوە، پاشەکەوتکردن، پاراستن و دەستەبەرکردنی دەستڕاگەیشتن بە کتێب، گۆڤار و بڵاوکراوە زانستی و پسپۆڕییەکان.
  • پۆلێنکردن، پێڕستکردن و ئامادەکردنی کتێب و بڵاوکراوەکان بە مەبەستی ئاسانکاری و خێراکردنی پرۆسەی دەستڕاگەیشتنی توێژەران و خوێندکاران.
  • دروستکردنی کارلێک و پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ ناوەند و کۆمەڵگە زانستییەکان، کتێبخانەکان و ناوەندەکانی بڵاوکردنەوە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، بە ئامانجی دامەزراندنی سیستەمێکی ڕێکخراو و کارامەی کتێبداری.
  • دروستکردنی هەماهەنگی لە نێوان کتێبخانە لاوەکییەکانی کۆلێژ و بەشە زانستییەکان و چاودێریکردنی باڵا بەسەر کارەکانیاندا.
  • ڕاهێنان و ئاشناکاردنی فەرمانبەرە تازە دامەزراوەکان و خوێندکارە قۆناغی یەکەمەکان بە بنەماکانی کتێبداری و پەرەپێدانی کولتووری کتێبخوێندنەوە.
  • ئامادەکردن و داڕشتنی پوختەی کتێب و وتارە زانستییەکان.
  • ئەنجامدانی سەرجەم کاروباری پەیوەست بە داواکردن و کڕینی کتێب، بڵاوکراوە و سەرچاوە زانیارییەکانی تر لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات.
  • ئەنجامدانی ئەرکەکانی تری پێسپێردراو لەلایەن بەرپرسانی باڵاوە.