22 04 2026

دانیشتنێکی هاوبیرانەی بەڕێوەبەران، ئەندامانی دەستەی زانستی و پسپۆڕانی زانکۆ بە مەبەستی تاوتوێکردنی تەحەدییەکانی پڕۆژە توێژینەوەییە دەرەکییەکان، لە ڕۆژی ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوە چوو.

دانیشتنی هاوبیرانەی بەڕێوەبەران و ئەندامانی دەستەی زانستی بە تەوەرەی تاوتوێکردنی تەحەدییەکانی پڕۆژە توێژینەوەییەکان بەڕێوە چوو

ئەم دانیشتنە بە هەوڵی بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگا و پیشەسازیی جێگرایەتیی توێژینەوە و نوێگەریی زانکۆ و بە ئامادەبوونی بەرفراوانی ئەندامانی دەستەی زانستی و پسپۆڕانی پەیوەندیدار پێکهات. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر مەسعوود ئیبراهیمی، بەڕێوەبەری ناوەندی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگا و پیشەسازی، وێڕای ڕوونکردنەوەی ئامانجەکان و بەرنامەی کاری دانیشتنەکە، جەختی لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئامانجدارەکان لەگەڵ کۆمەڵگا و پیشەسازی و ڕۆڵی ئەوان لە بەرزکردنەوەی پێگەی توێژینەوەیی زانکۆ کردەوە.

لە بەردەوامیدا، دکتۆر بەهرام نەژاد، جێگری توێژینەوە و نوێگەریی زانکۆ، بە ئاماژەدان بە گرنگیی بەڕێوەبردنی ئەم جۆرە دانیشتنانە، ئەمەی وەک هەنگاوێکی کاریگەر لە پێناو باشترکردنی پرۆسە توێژینەوەییەکان و لابردنی بەربەستە بەردەستەکان زانی.

لە بەشی سەرەکیی دانیشتنەکەدا، ئامادەبووان دیدگا، ئەزموون، تەحەدی و پێشنیارەکانی خۆیان لە بواری پڕۆژە توێژینەوەییەکاندا خستە ڕوو. لە گرنگترین بابەتە وروژێنراوەکان دەکرێت ئاماژە بە ناهاوسەنگیی تێچووە تاقیگەییەکان لەگەڵ بڕی گرێبەستەکان، لێڵی لە هەندێک ناونیشانی پڕۆژەکاندا، کێشەکانی پەیوەست بە بیمە و ئەستۆپاکی، ناگونجانی ئیعتیبارات لەگەڵ پێداویستییە ڕاستەقینەکانی پڕۆژەکان، و ئاڵۆزییە کارگێڕییەکان لە قۆناغی داواکارییەوە تاوەکوو یەکلاکردنەوە بکرێت.

هەروەها جەخت لەسەر پێویستیی تەیارکردن و نوێکردنەوەی تاقیگەکان، قەرەبووکردنەوەی کەمیی پسپۆڕانی تاقیگە، بەهێزکردنی پەیوەندیی زانکۆ لەگەڵ پیشەسازی، دروستکردنی هاندەری زیاتر بۆ ئەندامانی دەستەی زانستی، جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتننامەکان، و جیاکردنەوەی بابەتە توێژینەوەییەکان بۆ دوو بواری ناوخۆیی و دەرەکیی زانکۆ کرایەوە.

لە بەردەوامیدا، پێشنیارگەلێک لەوانە کەڵکوەرگرتن لە ئەزموونی زانکۆ سەرکەوتووەکانی وڵات، بەڕێوەبردنی دانیشتنی هاوبەش لەگەڵ ڕێکخراوە و ناوەندە پیشەسازییەکان، تەرخانکردنی بەشێک لە داهاتە بالاسەرییەکان بۆ پشتگیریی کارگێڕیی پڕۆژەکان، ناساندنی کاریگەرانەتری تواناکانی زانکۆ بە کۆمەڵگا، قەدرزانی لە دامەزراوە هاوکارەکان لە بواری کارامەیی و ڕاهێنان، و گرنگیدانی تایەت بە پرەنسیپەکانی ئەخلاقی توێژینەوە خرانە ڕوو. ئەم کۆبوونەوەیە بە کۆبەندکردنی باسەکان و جەختکردنەوە لەسەر بەدواداچوونی ڕێگەچارە پێشنیارکراوەکان کۆتایی بە کارەکانی هێنا.