17 12 2025

لە هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی ناوەندیی کانونی پیشەیی مامۆستایانی زانکۆکانی ئێراندا، دکتۆر فەرهاد وەفایی، ئەندامی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان، وەک یەکێک لە ئەندامە سەرەکییەکانی ئەم ئەنجومەنە هەڵبژێردرا.

ئەندامێکی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان بووە ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی کانونی پیشەیی مامۆستایانی زانکۆکانی ئێران

بەپێی ڕاگەیاندنی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، ئەم هەڵبژاردنە ڕۆژی ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤، لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی نوێنەرانی یەکەکانی کانوندا بە شێوەی تێکەڵ (ئامادەبوون و ئۆنلاین) بەڕێوە چوو. بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، ١٢ کەس وەک ئەندامی سەرەکیی ئەنجومەنی ناوەندی هەڵبژێردران، کە لەنێویاندا، دکتۆر فەرهاد وەفایی لە زانکۆی کوردستان ئامادەیە.

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە لە دکتۆر فەرهاد وەفایی و کۆمەڵگەی زانکۆیی پارێزگا دەکات و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هەڵبژێردراوان دەخوازێت.


برچسب‌ها:

اعضای هیئت علمی