15 12 2025

ئاگادارییەکی گرنگ بۆ قوتابیانی خوێندنی باڵای وەرگیراوی ساڵی ١٤٠٤

ئاگاداری گشت قوتابیانی وەرگیراوی ساڵی ١٤٠٤ی قۆناغەکانی خوێندنی باڵا دەکەینەوە، پێویستە دوای چوونەژوورەوە بۆ سیستەمی گوڵستان، سەردانی بەشی «زانیاریی گشتگیری خوێندکار» و پاشان بەشی «ئیجازەی تۆمارکردن» بکەن و هۆکاری کەموکوڕیی دۆسیەکەتان ببینن. پێویستە کەموکوڕییەکان تا پێш دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز چارەسەر بکرێن.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

  • بەڵگەنامەی ئەسڵی کۆتاییهێنانی خوێندنی قۆناغەکانی کاردانی/بەکالۆریۆس/ماستەر (بۆ گشت قوتابییان) یان ڕەزامەندیی فەرهەنگیان (بۆ ئەو قوتابییانەی پابەندیی خزمەتیان هەیە)

  • لیستی نمرەکان (بۆ ئەو قوتابییانەی تێکڕای نمرەیان لە سیستەمەکەدا تۆمار نەکراوە)

  • بەڵگەنامەی لێخۆشبوونی خوێندن لە سیستەمی سەخا (تایبەت بە قوتابییە کوڕەکانی مشمول بە خزمەتی سەربازی)

تێبینیی زیادە بۆ قوتابییانی مشمول:
تۆمارکردن و پێشکەشکردنی داواکاریی لێخۆشبوونی خوێندن لە سیستەمی «سەخا» بۆ قۆناغی ماستەری ناپەیوەستەی غەیرە پزیشکی، پێویستە. بۆ وەرگرتنی بەڵگەنامەی کۆتاییهێنانی خوێندن لە زانکۆی پێشووتان، سەرەتا پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵای زانکۆی کوردستان بکەن تا توانای تۆمارکردنی داواکاریی «بڕوانامەی سەرقاڵبوون بە خوێندن» بە شێوەیەکی کاتی بۆتان چالاک بکرێت. دوای تۆمارکردنی داواکارییەکە و پەسەندکردنی لەلایەن کارناسی کۆلێژەوە، بڕوانامە مۆرکراوەکە لەگەڵ بەڵگەنامە پەسەندکراوەکەی سەخا پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتیی دەرچووانی زانکۆی پێشووتان بکەن تا بەڵگەنامەی کۆتاییهێنانی خوێندنتان بۆ دەربکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵا