ناساندنی نووسینگەی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگە و پیشەسازیی زانکۆی کوردستان

نووسینگەی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگە و پیشەسازیی زانکۆی کوردستان لە ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، بە مەبەستی گۆڕینی زانکۆی کوردستان بۆ زانکۆیەکی کۆمەڵگە-تەوەر و کارئافرێن دامەزرا. گرنگترین ئامانج و ئەرکەکانی نووسینگەی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگە و پیشەسازیی زانکۆی کوردستان بریتین لە: پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە جێبەجێکارەکان لە ڕێگەی بەدواداچوون بۆ ئامانجەکانی تۆڕی نیشتمانیی کۆمەڵگە و زانکۆ، بەدواداچوون بۆ ئامانجەکانی دامەزراوەی پاڵپشتیکارانی زانکۆی کوردستان و جێبەجێکردنی ڕۆڵی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتیی زانکۆ بەرامبەر بە کۆمەڵگە، بەدواداچوون بۆ کاروباری کۆمەڵەی دەرچووانی زانکۆی کوردستان، بەهێزکردنی توانای پیشەیی و چاودێریکردنی ڕەوشی دامەزراندنی دەرچووان، پاڵپشتی و پشتگیریکردن لە چالاکییە زانستی و توێژینەوەییە خواست-تەوەرەکان، ئاسانکاری و فراوانکردنی هاوکارییەکانی زانکۆی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵگە و پیشەسازی لە چوارچێوەی دەرفەتی لێکۆڵینەوەیی بۆ ئەندامانی دەستەی زانستی، چاودێریکردنی ڕەوشی گرێبەستەکانی پەیوەندی لەگەڵ پیشەسازی، و ڕێکخستن و بەرزکردنەوەی ئاستی چەندێتی و چۆنیەتیی خولەکانی ڕاهێنانی خوێندکاران.