17 09 2021

فیرگه ی هاوینه ی زمانی فارسی

🔰 خوێندکارانی زانکۆی کوردستان کە کۆرسی زمانیان (له ئاسته‌کانی ناوه‌ندی و پێشکه‌وتوو دا تەواو نه‌کردووە، لەمەودوا پێویستە به شێوه‌ی ئامادەبوون (حضوری) بەشداری خولەکان بکەن.

🔻 ئەم خوله‌ ژینگەیەکی پەروەردەیی و فێرکاری و گه‌شتکردن لەخۆدەگرێت:

🔸 گه‌شتی یەکەم بۆ شاری هه‌مه‌دان (ئەشکەوتی عەلی سەدر و گەنجنامە).

🔸 گه‌شتی دووەم بۆ شاری کرماشان.

🔹 خولی هاوینە هاوکات لەگەڵ بەرنامەی ڕۆشنبیری و فەرهەنگی و پەروەردەیی لەو ماوانەی خولەکەی تێدا بەردەوامە ئەنجام دەدات کە بریتییە لە:  گەڕان بە ناو شاری سنە، کە سینەما، پارکی شاخی ئاویەر و خانەی کورد كه‌  موزەخانە و کۆشکی عاصف له‌خۆده‌گرێت.

♨️ لە قوتابخانەی هاوینەدا خزمەتگوزارییەکانی وەک بەشەناوخۆیی و چێشتخانە و مەلەوانگە و چەندین خزمەتگوزاری دیکە وەک وەرزشی زانکۆ پێشکەش بە فێرخوازانی زمان دەکرێت.

🔰 کرێی خوێندن (١٥٠) دۆلارە کە تێچووی خوێندن، کتێبی ڕاهێنان، شوێنی نیشتەجێبوون، هەموو خزمەتگوزارییەکانى وەک خۆشگوزەرانی و کات بەسەربردن دەگرێته‌ خۆى، بەڵام (خواردن لە ئەستۆی فێرخوازە).

🔗 ماوه‌ى تۆمارکردنی ناو لە قوتابخانەی هاوینە لە (08/07/2023) بۆ (11/07/2023) زاينى  ده‌بێت و پێويسته‌ فۆرمەکان لە ڕێگەی ئەم لینکەوە پربکەنەوە ( لينكه‌كه‌).
https://zil.ink/persiansummerschool

📞  ژمارەی واتس ئەپی سەنتەری زمان: 00989961879963
تێبينى / (لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تا 1ی نیمه‌رو) وەڵامى نامه‌ په‌يوه‌ندييه‌كان دەدرێتەوە.