دسترسی سریع

بدنه خبر

دانشگاه کردستان / پورتال اخبار / بدنه خبر
حەمید مەلیکولکەلامی لە لایەن زانکۆی کوردستانەوە ڕێزی لێ گیرا
پنجشنبه، 25 دی 1399
حەمید مەلیکولکەلامی لە لایەن زانکۆی کوردستانەوە ڕێزی لێ گیرا
حەمید مەلیکولکەلامی ژینگەپارێزی بەناوبانگی سنەیی لە لایەن زانکۆی کوردستانەوە ڕێزی لێ گیرا.
بە پێی هەواڵی بەشی پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، ڕۆژی پێنشەممە ئەم زانکۆیە میوانداری ژینگەپارێزی سنەیی حەمید مەلیکولکەلامی بوو کە بە هۆی ئاکاری چاک و هەستی بەرپرسیاریەتیی لە پاراستنی ژینگە ڕێزی لێ گیرا.
لەم ڕێوڕەسمەدا سەرۆکی زانکۆی کوردستان ڕیزنان لەم کەسایەتییەی وەکوو ئەرکی کۆمەڵایەتی زانکۆ باس کرد و وتی کەسێکی وەها دڵسۆز و خەمخۆری سروشت دەبێ ببێ بە ئولگوو بۆ بەرەی لاو و داهاتووی شارەکە.
دوکتۆر ڕەحمەت سادقی هەروەها ئاماژەی بە کار و چالاکییەکانی ئەو بەڕێزە کرد و ڕایگەیاند: بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوە نیشانیان داوە کە چەندە سروشتیان بە لاوە گرینگە و هەمووان دەبی ڕێگای بەڕێز مەلیکولکەلامی بگرینە بەر و بە هۆی کاریگەری ژینگە لە ژیانی هەموومان، بە هەستیارییەوە ڕووبەڕووی ئەو بابەتە ببینەوە و خۆمان بەرپرسیار بزانین.
ئەو لە درێژەشدا ئاماژەی بە ڕۆڵی زانکۆکان لە پاراستنی ژینگە کرد و وتیشی: هەوڵ ئەدەین کار و چالاکی و لێکۆڵینەوەکانمان بەرەو ئەم بابەتە ببەین و خوێندکارانی بەرپرسیار و وشیار و وریا لە بەرانبەر ژینگە بنێرینە نێو کۆمەڵگاوە.
سەرۆکی شارەوانی شاری سنەش وێڕای ئاماژە بە کار و چالاکی حەمید مەلیکولکەلامی، وتی: بە هۆی خزمەت کردنی زۆر لە پێناو سروشت و پاراستنی ژینگە، سەری ڕێز دادەنەوێنم بۆ ئەو شارۆمەندە بەرپرسیارە.
لە درێژەشدا دوکتۆر نەقی شەعبانیان مامۆستای بەشی ژینگەی زانکۆی کوردستان و سەلاح حەقیقیان بەرپرسی بنکەی شاخەوانانی کوردستانیش سەبارەت بە چالاکییەکانی ئەو بەڕێزە باسیان کرد و داوای هاوکاری زیاتری ڕێکخراوە دەوڵەتییەکانیان بۆ پاراستنی ژینگەیان کرد.
شیاوی ئاماژەیە حەمید مەلیکولکەلامی، چالاکێکی ژینگە پارێزی سنەییە کە ماوەی زیاتر لە 50 ساڵە لە گوێزەکوێری ئاویەری سنە میوانداری سنەییەکان دەکات و جگە لەوەش بە کۆ کردنەوەی زبڵ، چاندنی نەمام و ئاودانی نەمام و... بۆ پاراستنی ژینگە و بە تایبەت بەشی گوێزەکوێر هەوڵی داوە و بۆتە هۆی چوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ئەم شارە بۆ ئەو شوێنە سروشتییە و هەر بە بۆنەی ئەو خزمەتانەوە زانکۆی کوردستان لە ڕیوڕەسمێکدا ڕێزیان لێ گرت.
 
منبع: روابط عمومی
 
پورتال اخبار