دسترسی سریع

بدنه خبر

دانشگاه کردستان / پورتال اخبار / بدنه خبر
سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی‌دا ڕایگەیاند:
چهارشنبه، 19 شهریور 1399
سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی‌دا ڕایگەیاند:
وەرگرتنی زیاتر لە سێ هەزار خوێندکاری نوێ لە ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆی کوردستان

 سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە وەرگرتنی زیاتر لە سێ هەزار خوێندکاری نوێ لە ساڵی نوێ خوێندن بۆ ئەم زانکۆیە هەواڵی دا و وتی: لەم ژمارەیە، دوو هەزار کەسیان لە قۆناغی کارناسی، هەزار کەس ماستەر و 87 کەسیش بۆ قۆناغی دوکتۆرا وەرگیراون.

 

بە پێی هەواڵی بەشی پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، دوکتۆر ڕەحمەت سادقی ڕۆژی یەکشەمە 16ی پووشپەڕ لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ هەواڵنێران، وێڕای ئاماژە بۆ پێشینەی زانکۆی کوردستان، هەندێ لە کار و چالاکییەکانی ئەم زانکۆیەی ڕاڤە کرد.

 

ناوبراو ڕایگەیاند: ئێستا 11 هەزار و 300 خوێندکار لەم زانکۆیە خەریکی خوێندنن کە 4 لەسەدی ئەوان خوێندکاری بیانین و زۆربەیان لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بەشدارییان کردووە.

 

سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە وەرگرتنی زیاتر لە سێ هەزار خوێندکاری نوێ لە ساڵی نوێ خوێندن بۆ ئەم زانکۆیە هەواڵی دا و وتی: لەم ژمارەیە، دوو هەزار کەسیان لە قۆناغی کارناسی، هەزار کەس ماستەر و 87 کەسیش بۆ قۆناغی دوکتۆرا وەرگیراون.

 

ئەو ئاماژەی بە ئەرکەکانی زانکۆی کوردستان لە هەموو بەشەکانی فێرکاری، لێکۆڵینەوەیی، زانستی تەکنۆلۆژی، بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی و چالاکی نێونەتەوەییەکان کرد و کار و چالاکییەکانی هەر کام لەم بەشانەی بە وردی خستە بەر باس.

 

ناوبراو لەدرێژەدا باسی خەسارەکانی کۆرۆنا لەسەر چالاکییەکانی زانکۆی کرد و ڕایگەیاند: تێچووەکانی زانکۆ لەم ماوەیە‌دا بە هۆی دابین کردنی ژێرخانەکانی ئینتەرنتی زانکۆ بۆ بەڕێوەبردنی پۆلەکان و چالاکییەکانی لە کەشی مەجازیدا زۆر زیاتر بۆتەوە و بەدڵنیاییەوە خەساری ئابووری زۆری بۆ زانکۆ بووە.

 

دوکتۆر سادقی ئاماژەی بۆ کێشەی هەندێ لە خوێندکارەکان بەهۆی نەبوونی ئینتەرنت کرد و ڕوونی کردەوە: ئەم خوێندکارانە دەناسێنین و هەوڵ ئەدەین بەشێوەی شیاو پشتیوانیان لێ بکەین.

 

سەرۆکی زانکۆی کوردستان سەبارەت بە دامەزراندنی قۆناغی ماستەری بەشی زمان و وێژەی کوردیش، وتی: هەموو هەوڵی خۆمان ئەدەین و شوێنی ئەم بابەتە دەگرین بەڵام بەهۆی هەندێ کێشەوە ئەم کارە ودوا کەوت و ئەگەری ئەوە لە ئارادا نییە کە بەم زووانە جێبەجێ بکرێت. 

 
 
پورتال اخبار