دسترسی سریع

بدنه خبر

دانشگاه کردستان / پورتال اخبار / بدنه خبر
زانکۆی کوردستان لە ڕیزی 300 زانکۆی سەرتری لاوی جیهاندا
چهارشنبه، 4 تیر 1399
زانکۆی کوردستان لە ڕیزی 300 زانکۆی سەرتری لاوی جیهاندا
بە پێی نوێترین ڕیزبەندیی نێونەتەوەیی تایمز، زانکۆی کوردستان بە بەدەستهێنانی پلەی 300-251 بۆ یەکەمین جار لە ڕیزی سەرترینی زانکۆکانی لاوی جیهاندا جێگیربوو.
پێگەی ڕیزبەندیی نێونەتەوەیی تایمز لە ساڵی 2004، زانکۆکان و ناوەندە زانستییەکانی جیهانی بە پێی بنەمای پێنوێنە جیاوازەکان هەڵدەسەنگێنێت. هەموو ساڵێک ئاکامی ڕیزبەندیی جیهانی، ئاسیایی، بابەتی و کاریگەری زانکۆکان لەلایەن ئەم ناوەندە زانستییە باوەڕپێکراوە بڵاو دەبێتەوە. هەروەها هەڵسەنگاندنی زانکۆکانی لاوی جیهان، زانکۆکانی بە تەمەنی کەمتر لە 50ساڵ، بە پێی بنەمای 12 پێنوێن لە چوارچێوەی 5 پێوەری فێرکاری، توێژینەوە، بەڵگەدانان و داهاتەکانی بەدەستهاتووی پیشەیی و لایەنی نێونەتەوەییەوە ئەنجامدەدرێت.
له دوایین ڕیزبەندیی زانکۆکانی لاوی جیهان لە ساڵی 2020دا، ڕێژەی 414 زانکۆ لە سەرانسەری جیهاندا هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە و بە پێی ئاکامی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕیزبەندییە، زانکۆی زانست و پیشەیی هۆنگ کۆنگ، زانکۆی تەکنەلۆجیای نانیانگی سەنگاپوور و زانکۆی پی ئێس ئێلی فەڕانسە بە ڕیز لە پلەکانی یەک تا سێ جێگیرکراون.
هەروەها لەم ڕیزبەندییەدا 20 زانکۆی ئێرانی بەشدارن کە ئەم ڕێژەیە بە نیسبەتی هاوشێوەی ساڵی 2019 و بە ڕێژەی 13 زانکۆ لە ئێرانەوە، بە گەشەیەکی زۆرەوە بەشداربووە. زانکۆی کوردستان بە بەدەستهێنانی پلەی 11 لە نێوان زانکۆ ئێرانییەکانی (گشتی، پیشەیی و زانستەپزیشکییەکان) و پلەی 7 لە نێوان زانکۆکانی گشتی وڵاتدا، لە یەکەمین بەشداربوونی خۆی لە ڕیزبەندی ناوبراودا، توانی کە لە نێوان زانکۆ لاوەکانی جیهاندا پلەی 300 – 251 بەدەست بهێنێت.
جێی ئاماژەیە کە، زانکۆی کوردستان لە هەڵسەنگاندنی دوایین پێگەی ڕیزبەندیی تایمز توانی ئەم پلانەی خوارەوە بە دەست بهێنێت؛ پلەی 1000-801 لە ڕیزبەندیی جیهانی، 250-200ی ئاسیایی، پلەی 800-601ی ڕیزبەندیی بابەتی(ئەندازیاری و تەکنەلۆجیا و زانستی فیزیایی) و پلەی +600 لە ڕیزبەندیی کاریگەری زانکۆکانی جیهان، ئەو پلانە بوون کە ئەم زانکۆیە لە بەدەستهێنانیدا سەرکەوتوو بووە.
 
برچسب‌ها:

مدیریت روابط بین‌الملل و همکاری‌های علمی

 
پورتال اخبار