دسترسی سریع

بدنه خبر

دانشگاه کردستان / پورتال اخبار / بدنه خبر
زانکۆی کوردستان لە ڕیزبەندی زانکۆ ئاسیاییەکاندا پلەی 250-201ی بەدەست هێنا
پنجشنبه، 15 خرداد 1399
زانکۆی کوردستان لە ڕیزبەندی زانکۆ ئاسیاییەکاندا پلەی 250-201ی بەدەست هێنا
زانکۆی کوردستان لە نوێترین ڕیزبەندی زانکۆ ئاسیاییەکاندا کە لە لایەن سیستەمی ڕیزبەندیی تایمزەوە بڵاو کراوەتەوە، بۆ یەکەم جار توانی پلەی 250-201 بە دەست بهێنێت.
بە پێی ڕاپۆرتی پێوەندییە گشتیەکانی زانکۆی کوردستان، تایمز یەکێک لە باوەڕپێکراوترین سیستەمە نێونەتەوەییەکانی ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهانە کە هەموو ساڵێک ئاکامی ڕیزبەندییەکانی لە ئاستی جیهانی و ناوچەیی و لە بوارە جیاجیاکانی بابەتی و هەروەها ڕادەی کاریگەر بوون و ... بڵاو دەکاتەوە. ڕیزبەندی زانکۆ ئاسیاییەکانی تایمز لە ساڵی 2013ەوە دەستی پێکردووە و زانکۆی کوردستان بۆ یەکەم جار توانی لە ڕیزی زانکۆ ئاسیاییەکاندا بەشداری بکات و پلەی 250-201 بە دەست بهێنێت. لەم ڕیزبەندییەدا، زانیارییەکانی 489 زانکۆی 30 وڵاتی ئاسیایی بە پێی 13پێوەر وەکوو فێرکاری، لێکۆڵینەوە، داکیومێنت، داهاتی سەنعەتی و پێگەی نێونەتەوەیی هەڵسەنگێندراون و زانکۆکانی تسینگهوا و زانکۆی پێکەنی چین و زانکۆی نەتەوەیی سەنگاپوور پلەی یەکەم تا سێهەمیان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد. وڵاتی ئێران بە بەشداری کردنی 40زانکۆ، پاش وڵاتانی چین، ژاپۆن و هێند، زۆرترین ژمارەی بەشداربووی لەم سیستەمەدا بووە. زانکۆی کوردستان پلەی 20ی لە نێوان زانکۆکانی ئێران بە دەست هێناوە. شیاوی ئاماژەیە زانکۆی کوردستان تا ئێستا توانیویە لە چەندین ڕیزبەندیتری ئەم سیستەمە جیهانییە بەشداری بکات و ببێتە خاوەن پلە و پایەیەکی بەرز لە ئاستی جیهانیدا.
 
پورتال اخبار