دسترسی سریع

بدنه خبر

دانشگاه کردستان / پورتال اخبار / بدنه خبر
ڕێکەوتنی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە گەڵ دامەزراندنی پێنج بەشی دکتۆرا بۆ خوێندکارانی بیانی
چهارشنبه، 20 فروردین 1399
ڕێکەوتنی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە گەڵ دامەزراندنی پێنج بەشی دکتۆرا بۆ خوێندکارانی بیانی
شورای پەرەپێدان و پلان‌ڕێژی خوێندنی باڵا ڕێکەوتنی خۆی لە گەڵ دامەزراندنی پێنج بەش لە قۆناغی دوکتۆرا بۆ خوێندکارانی بیانی ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، لە ئاکامی بەدواداچوون و پێداگری بەرپرسانی ئەم زانکۆیە و دەربڕینی داخوازی لە ڕێگای چەندین نامە و چاوپێکەوتن لە گەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و جێگری فێرکاریی ئەم وەزارەتخانەیە، داخوازییەکانی ئەم زانکۆیە لە لایەن شورای پەرەپێدان و پلان‌ڕێژی وەزارەتخانە، پێداچوونوەیان بۆ کرا. ئەم شورایە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ستراتژیکی زانکۆی کوردستان و نزیکایەتی لە گەڵ عێراق و خوێندنی خوێندکارێکی زۆری خەڵکی ئەم وڵاتە لە زانکۆی کوردستان، لە سەر دامەزراندنی پێنج بەشی دوکتۆرا بۆ خوێندکارانی بیانی لەم زانکۆیە ڕێککەوتن. ئەو پێنج بەشە بریتین لە ئەندازیاری کارەبا بەشی ئەلکترۆنیک، ئەندازیاری کارەبا بەشی کۆنترۆڵ، ئەندازیاری دارستان، ئەندازیاری باخەوانی بەشی فیزیۆلۆژی بەرهەم‌هێنان و ئەدەبیاتی عەرەبی. هیوادارین ئەم بەشانە ببێتە هۆی پێشکەوتنی زیاتری زانکۆی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا. وێنەی نامەی وەرگیراو کە تێیدا ئەم ڕێککەوتنە ڕاگەیندراوە لە خوارەوە دەبینن.
 
پورتال اخبار