دسترسی سریع

بدنه خبر

دانشگاه کردستان / پورتال اخبار / بدنه خبر
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی؛ سەمپۆزیۆمی لێکدانەوەی گرنگایەتی زمانی دایکی بەڕێوە دەچێت
سه‌شنبه، 29 بهمن 1398
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی؛ سەمپۆزیۆمی لێکدانەوەی گرنگایەتی زمانی دایکی بەڕێوە دەچێت
ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی زمان و ئەدەبی کوردی و گۆڤاری فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتیی هۆنە، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی سەمپۆزیۆمی لێکدانەوەی گرنگایەتی زمانی دایکی بەڕێوە دەبەن.
بە ڕاپۆرتی بەشی پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، ڕۆژی پێنج شەمە ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی زمان و ئەدەبی کوردی و گۆڤاری فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتی هۆنە، سومپۆزیۆمی لێکدانەوەی گرنگایەتی زمانی دایکی بەڕێوە دەبەن. لەم سومپۆزیۆمە کە بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتیی ئاکادێمیک و شارەزای بواری زمانی دایکی بەڕێوە دەچێت، زمانی دایکی لە بۆچوونی جیاوازی فەلسەفی، زمان‌ناسانە، کۆمەڵ‌ناسانە، دەروون‌ناسانە و یاسایی لێک دەدرێتەوە.
 
پورتال اخبار