دسترسی سریع

بدنه خبر

دانشگاه کردستان / پورتال اخبار / بدنه خبر
لە لایەن ئەنجومەنی زانستی خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردی؛
یکشنبه، 10 آذر 1398
لە لایەن ئەنجومەنی زانستی خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردی؛
"پیاوێکی شەبقە ڕەشی پاڵتۆ ڕەشی پێڵاو شین" لە زانکۆی کوردستان خوێنرایەوە ئەنجومەنی زانستی خوێندکاریی بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان لە درێژەی دانیشتنەکانی دوو حەفتانەی لە گەڵ کتێب کۆڕێک بۆ خوێندنەوەی نۆڤلێتی "پیاوێکی شەبقە ڕەشی پاڵتۆ ڕەشی پێڵاو شین" لە نووسینی د. فەرهاد پیرباڵ بەڕیوە برد.
بە پێی هەواڵی بەشی پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان, لەو دانیشتنە کە کاتژمێر 12 تا 14ی رۆژی شەممە (9ی سەرماوەز) لە تەلاری گۆڕانی کۆلێژی زمان و وێژەی زانکۆی کوردستان بەڕێوە چوو، ئامادەبووان بە شێوەی گشتی لە سەر ئەو کتێبە دوان و ڕای خۆیان دەربڕی.
هەروەها لە دانیشتنی ئەمجارەی دوو حەفتانەی کتێب، کلیپی تایبەتیی نێردراوی د. فەرهاد پیرباڵ بۆ ئەنجومەنی زانستی خوێندکاریی بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان بۆ ئامادەبووان نمایش کرا.
د. فەرهاد پیرباڵ نووسەر، لێکۆڵەر، شاعیر و هونەرمەندی لە دایکبووی ساڵی 1961 لە شاری ھەولێرە و لە ساڵی 1984 لە زانکۆی سلێمانی خوێندنی بەکالۆریۆسیی تەواو کردووە و لە ساڵی 1994 بڕوانامەی دوکتۆریی لە بواری "مێژووی ئەدەبی نوێی کوردی" لە زانکۆی سۆربۆنی فەڕەنسا وەرگرتووە و لەوساوە وەک مامۆستا لە زانکۆی سەلاحەدینی شاری هەولێر ئیش دەکات.
پیرباڵ کە بە بۆنەی دەقە تەکنیکی و سووڕیاڵەکانی ناوبانگی دەرکردووە، ھەتا وەرزی یەکەمی ساڵی 2009 چل و سێ کتێبی لە بوارگەلی جۆراوجۆردا بڵاو کردۆتەوە و دوو کتێبی "حەکایەتەکانی باوکم" و "قەبرێکی سێ گۆشە" دوا بەرهەمی چیرۆکی ئەو نووسەرەن.
 
منبع: روابط عمومی دانشگاه
 
پورتال اخبار