دسترسی سریع

بدنه خبر

دانشگاه کردستان / پورتال اخبار / بدنه خبر
ئەنجومەنی زانستی زمان و وێژەی کوردی بەڕێوەی دەبات؛
سه‌شنبه، 21 آبان 1398
ئەنجومەنی زانستی زمان و وێژەی کوردی بەڕێوەی دەبات؛
خوێندەوەی بیرەوەرییەکانی کوردستان لە کتێبی شازادەی حەمام
ئەنجومەنی زانستیی خوێندکارانی بەشی زمان و وێژەی کوردی زانکۆی کوردستان کۆڕێک بۆ خوێندنەوە و لێکدانەوەی بیرەوەرییەکانی سەفەر بۆ کوردستان لە کتێبی شازادەی حەمام لە هۆڵی فێردەوسی ئەو زانکۆیە بەڕێوە دەبات.

بە ڕاپۆرتی پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، لەم کۆڕەدا بە ئامادەبوونی نووسەری کتێبی "شازادەی حەمام" (دوکتۆر محەمەد حسێن پاپولیی یەزدی) و تەها سێکانیانی وەرگێڕی ئەو کتێبە، بڕیارە شێوەکانی گێرانەوەی نووسەر لەو بیرەوەرینامەیە و سەفەرەکانی بۆ کوردستان تاوتوێ بکرێت.

کۆڕی ئاوڕدانەوە لە بیرەوەرییەکانی نووسەری کتێبی "شازادەی حەمام" کاتژمێر 14 تا 17ی رۆژی چوارشەممەی ئەم حەوتەیە (22ی خەزەڵوەر) لە هۆڵی فێردەوسی کۆلێژی زانستە مرۆڤی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت و هاتن بۆ هەمووانە.
 
منبع: روابط عمومی دانشگاه
 
پورتال اخبار