دسترسی سریع

بدنه خبر

دانشگاه کردستان / پورتال اخبار / بدنه خبر
شەش خوێندکاری زانکۆی کوردستان بۆ زانکۆی siauliu college دەنێردرێن
یکشنبه، 28 مهر 1398
شەش خوێندکاری زانکۆی کوردستان بۆ زانکۆی siauliu college دەنێردرێن
بەڕێوەبەری کاروباری خوێندکارە بیانیەکانی بەشی پێوەندیە نێونەتەوەییەکانی زانکۆی کوردستان لە واژۆ کردنی ڕێکەوتن نامەیێک لە گەڵ زانکۆی siauliu college هەواڵی دا و وتی: شەش خوێندکاری بەشەکانی ئەندازیاری MBA، IT و کارەبا بۆ ماوەی پێنج مانگ لەم زانکۆیە وانە دەخوێنن.
کامران چەپی لە وتووێژێکدا لە گەڵ هەواڵنێری پێوەندیە گشتیەکانی زانکۆی کوردستان لە واژۆ کردنی ڕێکەوتن نامەیێک لە گەڵ زانکۆیsiauliu college لیتوانی هەواڵی دا و وتی: کۆتاییەکانی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ زانکۆی کوردستان لە لایەن زانکۆی خاینی ئێسپانیاوە بۆ بەشداری کردن لە بەرنامەیێک بە ناوی staff mobility یان گۆڕینەوەی کارمەند بانگهێشت کرا.
ئەو کە وەکوو نوێنەری زانکۆی کوردستان لەم بەرنامەدا بەشدار بوو، وتی: هەشت زانکۆی ئەورووپی و غەیری ئەورووپی لەم بەرنامەیە کە لە ماوەی 22ی پووشپەڕ تاکوو 24ی گەلاوێژ بەڕێوە چوو، بەشدار بوون کە یەکێک لەوانە زانکۆی لیتوانی بوو و ئەمەش هەلێکی بۆ وتووێژ و پێشنیاری هاوکاری نێوان دوو زانکۆ ڕەخساند.
چەپی ڕایگەیاند: بەختەوەرانە لەم وتووێژەدا لە سەر هاوکاری دوو زانکۆ و گۆڕینەوەی خوێندکار ڕێکەوتین و ڕێکەوتن نامەکەش واژۆ کرا و هەر بە پێ ئەوەش شەش خوێندکار بۆ ماوەی 5 مانگ لە نیوەی دووهەمی ئەمساڵ بۆ ئەم زانکۆیە دەنێردرێن و وانە دەخوێنن کە تێچووکەشی لە لایەن ئێراسمووس پلاسەوە دابین دەکرێت.
ئەو وتیشی: گەرچی درێژەی ئەم هاوکاریانە بەستراوە بە چۆنیەتی هەڵسووکەوتی خوێندکاران و زانکۆی کوردستانەوە، بەڵام بە هۆی ئەوەی کە زانکۆی کوردستان پێوەندی لە گەڵ زانکۆ هاوکارەکانی نەپچڕاوە، بە درێژەی ئەم هاوکاریانەش گەشبینین. 
شیاوی ئاماژەیە پێشتریش ژمارەیێک خوێندکاری ئەم زانکۆیە لە بەشە جۆربەجۆرەکان، بۆ زانکۆکانی ئێسپانیا و ئۆتریش نێردراون.
 
منبع: دفتر روابط بین‌الملل دانشگاه کردستان
 
پورتال اخبار