دسترسی سریع

بدنه خبر

دانشگاه کردستان / پورتال اخبار / بدنه خبر
یەکەمین کۆنفڕانسی گەشتیاری و گەشەپێدان لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە چوو
پنجشنبه، 11 مهر 1398
یەکەمین کۆنفڕانسی گەشتیاری و گەشەپێدان لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە چوو
یەکەمین کۆنفڕانسی گەشتیاری و گەشەپێدان بە هاوکاری زانکۆی پۆلی تێکنیکی سلێمانی ماوەی دوو ڕۆژ لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی بەشی پێوەندیە گشتیەکانی زانکۆی کوردستان، ئەم کۆنفرانسە ڕۆژی چوارشەمە(10ی ڕەزبەر) لە تەلاری مەولەوی زانکۆی کوردستان بەڕێوە چوو و ماوەی دوو ڕۆژ درێژەی بوو. لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی ئەم کۆنفڕانسەدا، دوکتۆر ڕەحمەت سادقی وێڕای بەخێرهاتنی میوانان و سپاس و پێزانینی زانکۆی پۆلی تێکنیکی سلێمانی، وتی: زانکۆی کوردستان بە مەبەستی بەرەوپێش بردنی ئەرکی کۆمەڵایەتی خۆی تائێستا چەندین کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی بەڕێوە بردووە، هەروەها گۆڕینەوەی خوێندکار و ماموستا لە گەل زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهان، بەڕێوە بردنی چەندین توێژینەوەی بنەمایی سەبارەت بە پرس و کێشەکانی ئەم ناوچە و ... لە دیکەی هەوڵەکانی زانکۆ بۆ جێبەجێ کردنی ئەم ئەرکە ناو برد.

ئەو زیادی کرد: کوردستان دەفرایەتی ئەوەی هەیە کە گەشتیاری سروشتی، وەرزشی، فەرهەنگی، هونەری، بازرگانی، پزیشکی و ... هەیە و دەبێ بە شێوەی ئاکادێمیک لەم بوارانەدا کار بکرێت تاکوو ببێتە هۆی بەرەوپێش چوون و گەشە پێدانی ئەم بوارانە کە زانکۆی کوردستان بەش بە حاڵی خۆی لەم بوارانەدا هەوڵی داوە و بەردەوام دەمێنێتەوە.

هەروەها حسەین فیروزی، جێگری پارێزگاری کوردستان سەبارەت بە قازانجە ئابووریەکانی گەشتیاری و کاریگەری ئەوە لە سەر گەشەپێدانی پارێزگا و ناوچەکە دوا و جەختی کردەوە: پارێزگای کوردستان بە هۆی هاوسنووری لە گەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق دەفرایەتی باشی هەیە بۆ گەشتیاری.

ئەو لە درێژەشدا باسی جوانی سروشتی کوردستان و هەروەها توانای ئەو بۆ ڕاکێشانی سەرنجی خوێنەرانی کرد و وتی: هیوادارام ئەم کۆنفڕانسە بتوانێ ببێتە سەرەتایێک بۆ بەرەوپێش بردنی گەشتیاری زانستی لە کوردستان و کەڵک وەرگرتن لە توانا و دەرفەتەکان.

ئارمان ئەحمەدی زاد، بەرپرسی زانستی کۆنفڕانسیش لە هەناردە کردنی 175 وتار هەواڵی دا و وتی: هەندێ لەم وتارانە لە دەرەوەی وڵاتەوە نیردراون و 59 لە سەدیان بەرانبەر بە 103 وتار وەرگیراون کە بە شێوەی پەنێل و پوستر ئاراستە دەکرێن.

ڕێوڕەسمی کۆتایی کۆنفڕانسیش ڕۆژی پێنجشەمە 11ی ڕەزبەر بەڕێوە چوو. لەم رێوڕەسمەشدا کیومەرس کەرەمی جێگری لێکۆڵینەوەی زانکۆی کوردستان باسی گرینگایەتی گەشتیاری و کاریگەری ئەوە لە سەر ئابوری وڵاتان کرد و وتی: ئەم سەنعەتە دەتوانێ ببێتە جێگرێک بۆ نەوت و دۆخی ئابووری ولاتان بگۆڕێ.

هەروەها سەرۆکی ڕێکخراوەی میراتی فەرهەنگی، سەناعاتی دەستی و گەشتیاری پارێزگا، سەرۆکی ڕێکخراوەی بەرنامە و بووجەی پارێزگاش هەندێ باس و بابەتیان لە سەر لەمپەرەکانی گەشە سەندنی گەشتیاری پارێزگا و چارەسەریەکانی ئەوانە ئاراستە کرد. لە کۆتاییشدا ڕێز لە باشترین وتارەکان و توێژەرەکانیان گیرا.

 

 
منبع: روابط عمومی دانشگاه کردستان
 
برچسب‌ها:

ویژه

 
پورتال اخبار