دسترسی سریع

بدنه خبر

دانشگاه کردستان / پورتال اخبار / بدنه خبر
هاوکاری پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەری سلێمانی و هەولێر لە گەڵ زانکۆی کوردستان
سه‌شنبه، 15 مرداد 1398
هاوکاری پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەری سلێمانی و هەولێر لە گەڵ زانکۆی کوردستان
سەرۆک و بەڕێوەبەری پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەری سلێمانی و هەولێر بە مەبەستی دەستپێکردنی هاوکاری زانستی لە گەڵ زانکۆی کوردستان سەردانی ئەم زانکۆیانە کرد و لە گەڵ جێگرەکانی زانکۆ و بەڕێوەبەری کاروباری نێونەتەوەیی زانکۆی کوردستان وت و وێژیان کرد.
بە ڕاپۆرتی بەشی پێوەندیە گشتیەکانی زانکۆی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەمە (14ی گەلاوێژ) شاندێک لە پەیمانگاکانی زانستی کۆمپیوتەری بابانی سلێمانی و قەڵا و منارەی هەولێر سەردانی زانکۆی کوردستانیان کرد و لە گەڵ جێگرەکان و بەڕێوەبەری کاروباری نێونەتەوەیی زانکۆی کوردستان لە مەڕ سازکردنی پێوەندی نێوان هەردوو زانکۆ باس و وت و وێژیان کرد.

لەم چاوێێکەوتنەدا شاندی عێراقی خوازیاری سازکردنی پێوەندی و کەڵک وەرگرتن لە دەفرایەتیەکانی زانکۆی کوردستان بوون و کاربەدەستانی زانکۆی کوردستانیش پێشوازیان لەم داخوازیە کرد.

هاوکاری زانستی نێوان دوو زانکۆ و بەڕێوەبردنی خولی فێرکاری لە زانستی کۆمپیوتەر بۆ خوێندکاران و خولی فێرکاری لە بواری کۆمپیوتەر، فیزیک و بیرکاری بۆ ماموستایان، تەوەری سەرەکی وت و وێژەکان بوو.

بڕیارە گرێبەستی هاوکاری نێوان دوو زانکۆ لە داهاتووی نزیکدا واژۆ دەکرێت.

لە درێژەشدا، ئەم شاندە سەردانی بەشە جۆر بە جۆرەکانی زانکۆی کوردستانیان کرد.
 
پورتال اخبار